عەلی عەلاق: بەدواداچوون بۆ پڕۆسە گوماناوییەکانی کڕینی دراوی قورس بكرێت


وێستگه‌ نیوزـ

جێگری یەکەمی سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند، دەبێت بە زووترین کات سەقامگیری بۆ بازاڕی دراو بگەڕێتەوە و پارێزگاری بانکی ناوەندیش به‌پێویستی ده‌زانێت بەدواداچوون بۆ پڕۆسە گوماناوییەکانی کڕینی دراوی قورس بكرێت.

نوسینگەی راگەیاندنی موحسن مەندەلاوی، جێگری سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق بڵاویکردەوە كه‌ ناوبراو لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق کۆبوەته‌وه‌و رایگەیاندوه‌، پێویستە سەقامگیری بۆ بازاڕی دراو و بەھای دراو بە زووترین کات بگەڕێتەوە، جەختیشی کردەوە لە گرنگی پابەندبوون بە رێکارە یاساییەکانی تایبەت بە حەواڵەکردنی دراو و پاراستنی ئابوری عێراق لە پێشێلکارییەکانی پێشوو. 

له‌به‌رامبه‌ریشدا عه‌لی عه‌لاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق جەختیکردەوە لەسەر رێوشوێنەکانی بانکی ناوەندی بۆکۆنتڕۆڵکردنی بەھای دۆلار و بەدواداچوونی پڕۆسە گوماناوییەکانی کڕینی دراوی قورس کە زیان بە ئابوری وڵات دەگەیەنن.

"دەبێت رێکاری جیھانی بۆ حەواڵەکردنی دراو و کاری بانکە تایبەتەکان و کۆمپانیاکان جێبەجێ بکرێت، ھەموو ئەو کەسانەش لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت کە پێشێلکاری دەکەن و پابەند نابن بە رێنماییەکانی بانکی ناوەندی عێراقییەوە، چاودێریی کڕینی دراویش بکرێت و یاریکردن بە مامەڵەی دراو رابگیرێت." دواتر مەندەلاوی ئه‌مه‌ی وت.


PM:08:59:30/01/2023


ئه‌م بابه‌ته 2992 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت