پەروەردەی سلێمانی له‌سه‌ر ده‌وامی سبه‌ینێ بڕیاری دا
وێستگه نیوزـ
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی بڕیاری کۆتایی لەبارەی دەوامی سبەینێ سێشه‌ممه‌وه دەرکرد و رایگه‌یاند كه دەوام لە سەرجەم قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندن ئاساییە و پشوو نییە.
ئه‌مشه‌و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی گەرمیان به‌هۆی خراپیی كه‌شوهه‌واوه بڕیاریدا به راگرتنی ده‌وامی سبه‌ینێ سێشه‌ممه له "سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگاکانی دەرەوەی شار و لادێکانی کە دوورن لە رێگای سەرەکیەوە و رێگاکەیان گڵە دەگرێتەوە."
بۆ په‌روه‌رده‌ی سلێمانیش دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند" سبەینێ سێشەممە، دەوام لە سەرجەم قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندن ئاساییە و پشوو نییە".
PM:08:33:30/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 9156
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت