"دوو ساڵ لەمەوبەر ئەمریکا مەرجێکی بۆ بانکی ناوەندی دانا بەڵام بانکەکە نەچووە ژێر باری و دینار بەو شێوە دابەزی"
وێستگەنیوز_
ئەحمەد سەفار، بڕيارده‌رى پێشووی ليژنه‌ى دارايى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایدەگەیەنێت، "پێشتر ئەمریکا بە فەرمی بانکی ناوەندی عێراقی ئاگادار کردووەتەوە کە سیستەمی گواستنەوە بکاتە ئەلیکترۆنی، بەڵام بانکی جێبەجێی نەکرد و بە هۆیەوە بەهای دۆلار بەو شێوەیە بەرزبووەوە."
ئه‌حمه‌د سه‌فار بە ئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاندووە، "دوو ساڵ لەمەوبەر بانكى ناوه‌ندی ئه‌مريكا به فه‌رمى بانكى ناوه‌ندی عێراقی ئاگاداركردووه كه سيسته‌مى گواستنه‌وه بكاته ئه‌لیكترۆنى، ئەمەش بۆ رێگریکردن لە چوونە دەرەوەی دۆلار، بۆ ئەوەی دۆلار نەچێتە ئەو وڵاتانەی کە ئەمریکا سزای خستوونەتە سەر، به‌ڵام بانكى ناوه‌ندی عێراق نه‌چووه ژێر بارى جێبه‌جێكردنى بڕياره‌كه و ئەوەش هۆکاربوو کە نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار دابەزینی بەرچاوی به‌خۆه بينى".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بانكى ناوه‌ندی عێراق هۆكارى دابه‌زينى به‌هاى ديناره چونکە کەمتەرخەم بووە لە جێبەجێکردنی داواکەی بانكى ناوه‌ندی ئه‌مريكا".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "راستە هەندێک گۆڕانکاری لە بانکی ناوەندی کراوە، بەڵام کاتی زۆری دەوێت، رەنگە نەتوانن بیگەڕێننەوە بۆ دۆخی پێشتر".
بڕيارده‌رى پێشووی ليژنه‌ى دارايى سه‌باره‌ت به پرۆژه‌یاساى بوودجه‌ى 2023ى حكوومه‌تى عێراق و نه‌ناردنى بۆ ئه‌نجوونه‌مى نوێنه‌ران، پێيوايه دۆخى سياسیى عێراق ناجێگيره بۆيه تاوه‌كو ئێستا بوودجه نه‌نێردراوه بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و دەڵێت، "بودجه له عێراق زياتر بودجه‌يه‌كى سياسییيه له‌وه‌ى بودجه‌يه‌كى دارايى و ئابووریى بێت و ره‌هه‌ندى دارايى و كۆمه‌ڵايه‌تیی تێدا بێت، بێگومان ناجێگيرى بەهای دینار و به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستانيش كاريگه‌رى خۆى هه‌بووه."
دەشڵێت، "من له‌و باوه‌ڕه‌دام كارنامه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى محه‌ممه‌د شياع سوودانى زۆر فراوانه له پڕۆژه بودجه‌يه‌كى وه‌هادا ناتوانێت به‌رنامه‌كه‌ى خۆى جێبه‌جێ بكات، ناتوانێت چاره‌سه‌رى كێشه‌ى هه‌ژارى و هه‌ڵئاوسان له عێراق بكات".
بەهۆی دابەزینی بەهای دیناری عێراقییەوە، 23ـی 1ـی 2023 ئه‌م مانگه، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیاری دا بە دوورخستنەوەی پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق، مستەفا غالب و راسپاردنی عەلی موحسین عەلاق بۆ بەڕێوەبردنی بانکی ناوەندیی بە وەکالەت.
ماوەیەکە بەهای دۆلار بەرامبەر دینار رووی لە بەرزی کردووە و تا دێت نرخەکەی بەرزتردەبێتەوە. لە ساڵی 2020 نرخی 100 دۆلار لە 120 هەزار دینارەوە بۆ 147 هەزار دینار بەرزبووەوە.
دواتر و لە مانگی رابردوو و کۆتاییەکانی 2022، نرخی 100 دۆلار 150 ھەزار دیناری عێراقی تێپەڕاند و دواتر بۆ یەکەمجار نرخەکەی 166 ھەزار تێپەڕاند و تائێستا بەھای دینار ھەر بە ناجێگیری ماوەتەوە.
PM:01:18:30/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 15108
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت