كه‌شناسی: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بارانبارین زیاتر ده‌بێت
دیمەنی بارانبارین. وێنە: ئەرشیڤ
وێستگه‌نیوزـ
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، بارانبارین له سه‌نته‌ری شاره‌كان و به‌فر له‌ناوچه شاخاوییه‌كان به‌رده‌وامی ده‌بێت و له ئێواره‌دا له‌ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم دابارین زیاتر ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له بڵاوكراوه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ئەمڕۆ دووشەممە 30ی كانوونی دووه‌می 2023، ئاسمان هەوری باراناوی ده‌بێت بەدرێژایی کاتەکان، هەروەها بەفر بارین لەناوچە شاخاوویەکاندا به‌رده‌وام ده‌بێت، لەکاتەکانی ئێوارە رێژەی دابارین زیاد دەبێت بە تایبەت لەناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم (شاروچکەی قەڵادزی و کۆیە و تەق تەق و شوان) ئاستی دابارینی زیاتر دەبێت.
له باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه ده‌ڵێت: "پلەکانی گەرما لەناوچە شاخاوویەکان نزیک دەبێتەوە وە لەناوچە نیمچە شاخاوییەکان و ناوچە نیمچە بەرزەکان نزم بوونەوەیەکی کەم بە (1-2) پلە بەخۆوە دەبینێت.
له باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ سێشه‌ممه 31ی كانوونی دووه‌می 2023، كه‌شناسی هه‌رۆێم رایگه‌یاندووه: ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بەدرێژایی کاتەکان، لەگەڵ بارینی بەفر لەناوچە شاخاویەکان، لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ شێوازی دابارین لەهەندێ ناوچەی باشووری هەرێم لەنمە باران بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆڕێت بە کاریگەری زیاتر لەناوچەکانی رۆژهەڵات و باشووری شاری سلێمانی کە رێژەی دابارین لەم ناوچانە زیاتر دەبێت.
ده‌شڵێت: "پلەکانی گەرما نزم بوونەوەیەکی کەم بە (1-2) پلە لە تۆمارکراوەکانی رۆژی پێشوو به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن".
باسی له‌وه‌شكردووه: "مەودای بینین لە نێوان ( 6– 8 ) کیلۆمه‌تر دەبێت لە شوێنەکانی دابارین کەم دەبێتەوە بۆ (5-7) کیلۆمه‌تر.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 10 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 6 پلەی سیلیزی
دهۆک: 10 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 9 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 10 پلەی سیلیزی
سۆران: 2 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 16 پلەی سیلیزی.
AM:10:41:30/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 6608
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت