نرخی دۆلار زیاتر به‌رزبوه‌وه‌


وێستگه‌نیوزـ

نرخی دۆلار به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و 100 دۆلاری ئه‌مریكی گه‌یشته‌ 166 هه‌زار دیناری عێراقی.


ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 30ی كانوونی دووه‌می 2023، نووسینگه‌ی مه‌نافز ئه‌لشمال له‌ سلێمانی به‌ وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند: نرخی دراوه‌كان له‌ بازاڕی‌ ئاڵۆگۆڕی‌ دراوی‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

100 دۆلار به‌ 166 هه‌زار دیناره‌.

100 یۆرۆ به‌ 179 هه‌زار و 500 دیناره‌.

100 پاوه‌ن به‌ 204 هه‌زار دیناره‌.

‎100 لیره‌ی توركی به‌ هه‌شت هه‌زار و 870 دیناره‌.

100 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی به‌ سێ هه‌زار و 750 دینار.


AM:09:56:30/01/2023


ئه‌م بابه‌ته 2252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت