چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆبوه‌وه‌ دوایین پێشهاته‌كانی تاوتوێ كرد


وێستگه‌ نیوزـ

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ لایه‌نه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كه‌ پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كیی حكومه‌تی عێراقن، به‌ ئاماده‌بونی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی سازكرد.

به‌وته‌ی سه‌چاوه‌یه‌كی ئاگادار چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌ نوسینگه‌ی هومام حه‌مودی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له‌ عێراق كۆبونه‌وه‌كه‌ی ساز كردوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش ئاماده‌ بووه‌ و دوایین پێشهاته‌ سیاسی و ئه‌منی و ئابورییه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی عێراق تاوتوێ كراوه‌.


PM:11:56:29/01/2023


ئه‌م بابه‌ته 2616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو