بلینكن: هه‌موو بژارده‌یه‌ك بۆ رێگریكردن له ئێرانێكی ئه‌تۆمی به‌رده‌سته
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه هه‌موو بژارده‌یه‌ك بۆ رێگریكردن له ئێرانێكی ئه‌تۆمی به‌رده‌سته و پشتیوانیی وڵاته‌كه‌شی بۆ گه‌لی ئێران ئاشكراكرد، به‌ڵام وتی: " بڕیاری گۆڕینی رژێم بۆخۆیان جێده‌هێڵین".
ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه سازكرد و باسی له‌وه‌كرد كه تاران ره‌تیكردوه‌ته‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆ رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی، ئه‌مریكاش پێی وایه كه هێشتا رێگه‌چاره‌ی دیپلۆماسی باشترین رێگه‌یه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران.
بلینكن وتیشی: هه‌موو بژارده‌یه‌ك له‌به‌رده‌سته بۆئه‌وه‌ی رێگه له ئێران بگیرێت ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆم.
ده‌رباره‌ی گرژییه ناوخۆییه‌كانی ئێران، بلینكن دوپاتیكرده‌وه كه واشنتن پشتیوانی له گه‌لی ئێران ده‌كات و گه‌نجانی ئه‌و وڵاته به‌رگری له مافه سه‌ره‌كییه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن و ده‌سه‌ڵاتدارانیش سه‌ركوتیان ده‌كه‌ن، گۆڕینی رژێمی تارانیش بۆ خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته خۆیان جێده‌هێڵین.
PM:09:56:29/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 664
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت