فرۆشی دۆلاری بانکی ناوەندی بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار
وێستگهنیوزـ
لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی دراودا لە ئەمڕۆدا، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەراورد بە دوێنێ له کاتی داخستنی بازاڕ، نزیکەی دوو هەزار دینار بەرزبووەوە و نرخەکەی گەیشتە 164 هەزار و 750 دینار.
بۆ ئەمڕۆ یهكشهممه 29ی كانوونی دووهمی 2023، بانکی ناوەندی عێراق فرۆشی دۆلاری تەنها 63 ملیۆن و 335 هەزار و 80 دۆلارە کە ئەوەش رێژەیەکی زۆر نزمە، بەراورد بە رابردوو کە رۆژانە زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلاری دەخستە بازاڕەکانەوە.
کەم خستنەبازاڕی دۆلاری بانکی ناوەندنی لەلایەن شیکەرەوەکانی ئابوورییەوە، بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی دابەزینی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار دادەنرێت.
AM:10:11:29/01/2023
ئهم بابهته 7612
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت