لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای بەغدا دوو مامۆستا گیانیانلەدەستدا


وێستگه‌نیوزـ

میدیا ناوخۆییەکانی عێراق بڵاویانکردەوە، لەسەر رێگای نێوان کوت و بەغدا پاسێکی مامۆستایانی قوتابخانەیەک تووشی رووداوی هاتوچۆبوون و بەهۆیەوە دوو مامۆستا گیانیانلەدەستداوە و پێنجی دیکەش بریندارن.

میدیا ناوخۆییەکان باسیان لەوەشکردووە، رووداوەکە لەسەر رێگای نێوان کوت و بەغداد بووە و بەهۆی رووداوەکەوە دوو مامۆستا کە یەکێکیان ژنە گیانیان لەدەستداوە و پێنج مامۆستای دیکەش برینداربوون.

هاوکات، میدیا عێراقییەکان باسیان لەوەشکردووە رووداوەکە لەنزیک قەزای عەزیزیە لە باکوری پارێزگای واست روویداوە.

ئیبراهیم نامس جەبوری، وەزیری پەروەردە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، مامۆستاکان مامۆستای قوتابخانەی "أسود الرافدین"ی سەرەتایی بوون لە قەزای عەزیزییە، لە باکوری پارێزگای واست و سەرخۆشی خۆی لەو کەسانە کرد کە گیانیان لەدەستداوە و هیوای چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکانیش خواست.

داواشی کرد، هەڵمەتێکی پەروەردەیی دەستپێبکرێت بۆ زیادکردنی هۆشیاری کۆمەڵگا لە رێکارەکانی سەلامەتی، پابەندبوون بە یاساکانی هاتوچۆی گشتی لەسەر رێگاکانی دەرەوە، و دوورکەوتنەوە لە خێرایی زۆر لە پێناو دوورکەوتنەوە لە رووداوە مەترسیدارەکان.


PM:09:45:25/01/2023


ئه‌م بابه‌ته 2088 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت