بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی كێشه بۆ بودجه و رێكه‌وتنی سیاسی دروست ده‌كات
وێستگه نیوز-
بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی عێراق سه‌باره‌ت به رێگریكردن له ناردنی پاره بۆ هه‌رێم، كێشه بۆ بودجه و رێكه‌وتنی سیاسی دروست ده‌كات، شاره‌زایه‌كیش چاره‌سه‌رێك ده‌خاته‌ڕوو.
بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی عێراق به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی حكومه‌ت بۆ ناردنی پاره بۆ هه‌رێمی كوردستان، كێشه بۆ چاره‌نووسی بودجه‌ی 2023 دروست ده‌كات و ره‌نگه ئاسته‌نگ بۆ په‌سه‌ندكردنی دروست ببێت به‌تایبه‌ت كه ناكۆكییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا گه‌ڕایه‌وه بۆ خاڵی سفر.
سه‌ره‌ڕای دروستبوونی كێشه بۆ رێكه‌وتنی سیاسی نێوان هێزه كوردییه‌كان و هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌تایبه‌ت هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت كه حكومه‌تی نوێی عێراقی له‌سه‌ر پێكهێنرا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق له‌باره‌ی سكاڵایه‌ك له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ر ناردنی پاره بۆ موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوه‌وه و بڕیاره‌كانی حكومه‌تی عێراقی له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێم هه‌ڵوه‌شانده‌وه به ناردنی 400 ملیاره‌كه‌شه‌وه.
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ش به‌رامبه‌ر ئه‌و رووداوه، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هێرشی كرده‌سه‌ر سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی و وتی: " دابینكردنی به‌شێك له شایسته دارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه مافێكی ڕه‌وای خه‌ڵكی كوردستانه، به‌شێك بووه له‌و به‌رنامه‌یه‌ی حكومه‌تی نوێی عێراقی له‌سه‌ر پێكهێنراوه".
له كانوونی یه‌كه‌می رابردوودا حكومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی بڕیاری دا به ناردنی 400 ملیار دۆلار بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ مووچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12ی فه‌رمانبه‌ران.
لێره‌وه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دادگای فیدڕاڵی، چاره‌نووسی بودجه‌ی 2023 و رێكه‌وتنی سیاسی نێوان هاوپه‌یمانی ئیداڕه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌خاته دۆخێكی مه‌ترسیداره‌وه.
نه‌بیل جه‌بار ئه‌لته‌میمی توێژه‌ری بواری سیاسی و ئابووری پێشنیارێكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه خستووه‌ته‌ڕوو به‌بێ ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی پێشێل بكرێت.
چاره‌سه‌ره‌كه‌ش خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه كه حكومه‌تی عێراق "قه‌رز" بداته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
نه‌بیل جه‌بار ئه‌لته‌میمی ده‌ڵێت: "به‌وشێوه‌یه‌ش رێكه‌وتنی سیاسی به‌رده‌وام ده‌بێت و كێشه بۆ په‌سه‌ندكردنی بودجه دروست نابێت و بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵیش پێشێل ناكرێت".
PM:09:39:25/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 668
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت