به‌رپرسێكی باڵای پارتی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دادگای فیدڕاڵی عێراق ده‌كات
وێستگه نیوز-
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه یان ده‌بێت دادگای فیدڕاڵی عێراق كه به "ناده‌ستووری" ناوی بردووه، هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و به‌پێی ده‌ستوور مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پرسه‌كان بكرێت، یان گه‌لی كوردستان دادگایه‌كی هاوچه‌شن به دادگای خۆی نازانێت.
ئامینا زكری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌رپرسی ده‌سته‌ی چاودێری و به‌دواداچوونی ئه‌و حزبه له نووسینێكدا له‌ژێر ناوی "له‌باره‌ی بڕیاری ئه‌مڕۆی دادگای فیدڕاڵی"، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "ئه‌مڕۆ دادگای ناده‌ستووری فیدراڵی عێراق جارێكی دیكه سه‌لماندی ئه‌و دادگایه نییه كه كورد وه‌ك دادگایه‌كی بێلانه‌یه‌ن سه‌یری بكات و بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆش چووه سه‌ر ئه‌و بڕیارانه‌ی دیكه‌ی كه دادگاكه دژی گه‌لی كوردستان ده‌ریكردوون".
ئامینا زكری نووسیویه‌تی: "له بنه‌ڕه‌تدا دادگای فیدراڵی ده‌ستوری نیه‌و به‌پێی ماده‌ی 93 له ده‌ستوری عێراقی دانه‌مه‌زراوه و بڕیاره‌كانی به سیاسی كراون و خولی ڕابردووی په‌رله‌مان به ھاوكاری لایه‌نێكی كوردی به زۆرینه‌ی ساده ده‌نگی له‌سه‌ردراوه".
ئه‌و ئه‌ندام مه‌كته‌ب سیاسییه‌ی پارتی ده‌ڵێت: "بۆیه ده‌بێت لایه‌نه عێراقییه‌كان و ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارن بزانن یان ده‌بێت ئه‌م دادگا ناده‌ستوورییه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌و به‌پێی ده‌ستوور مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پرسه‌كان بكرێت، یان گه‌لی كوردستان دادگایه‌كی هاوچه‌شن به دادگای خۆی نازانێت".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "ئێمه نابێت هیچ كات له‌بیری بكه‌ین سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانمان، ده‌ستپێشخه‌ری و چوونه پێشه‌وه‌مان به نیه‌تی ڕێككه‌وتن و سازان له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق ،به‌ڵام ده‌بێت بزانین ئه‌ده‌بیات و بیرۆكه‌ی سڕینه‌وه‌ی كورد له‌ناو عێراقدا هێشتا زیندووه و ئه‌م بیرۆكه‌یه ڕه‌گی داكوتاوه له‌ناو به‌شێكی سیاسی وغه‌یره سیاسییه‌كان له‌عێراقدا".
ئامینا زكری راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌گه‌ر به‌مجۆره نه‌بێت دادگایه‌ك خۆی ناده‌ستووری بێت چۆن بڕیاره‌كانی ده‌ستووری ده‌بن هه‌ر بۆیه (المبني علی الباطل باطل)".
ئه‌مڕۆ چوارشەممە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەبارەی سكاڵایەک لەسەر بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر ناردنی پارە بۆ موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کۆبوەوە کە لەلایەن پەرلەمانتار مستەفا سەنەد، پەرلەمانتاری سەربەخۆ و ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و محەمەد مەیاحی، پارێزگاری واستەوە تۆمار کرابوون.
ئەو دوو سکاڵاکارە، داوایان كردبوو بڕیارەکانی ژمارە هەشتی ساڵی 2022 و ژمارە (401، 257، 226، 194ـی ساڵی 2021)ـی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هەڵبوەشێندرێنەوە کە پاڵپشت بوون بۆ ناردنی 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان.
داواکە ژمارە 170ی/فیدراڵیی/2022ی هەبوو و پێشتر سێ جار دواخرابوو، ئەمڕۆش جارێکی دیکە دادگای فیدراڵی لەسەری کۆبووەوەو بڕیاره‌كانی حكومه‌تی عێراقی له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێم هه‌ڵوه‌شانده‌وه به ناردنی 400 ملیاره‌كه‌شه‌وه.
PM:08:39:25/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 1508
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت