دوو کەس بە فێڵ هەزار و 500 دۆلار لە هاووڵاتییەکی عەرەب وەردەگرن و دواتر هەڕەشەی لێدەکەن
دوو تۆمەتبارەکە
وێستگهنیوزـ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند، کە بەفێڵ پارەیان لە هاووڵاتییەکی عەرەب وەرگرتووە و دواتر هەڕەشەیان لێکردووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: "دوای ئەوەی هاووڵاتییەکی بەناسنامە عەرەب لە بنکەی پۆلیسی چوارچرا سکاڵای یاسایی تۆمارکرد کە دوو کەس بەبیانوی کارئاسانی کردن بۆی لەبنکەی پۆلیس بڕی هەزار و 500 دۆلاریان لێوەرگرتووە و هەڕەشەیان لێکردووە کە دەبێت بڕی پێنج هەزار دۆلاری تریان بداتێ".
ئەوەشی خستەڕوو: "دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتباران، توانرا لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە هەردوو تۆمەتبار بدۆزرێنەوە و دەستگیربکرێن".
راشیگەیاند: "لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستگیراوە بەسەر ئەو بڕە پارەیەدا کە بەفێڵ لە هاووڵاتیەکەیان وەرگرتبوو".
پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت:" لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار بەناوەکانی ر ،ک، ع لەدایکبووی ١٩٩٠ و س ، ص لەدایکبووی١٩٨٢ بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٣١٢ لە یاسایی سزادانی عێراق راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە".
PM:08:03:25/01/2023
ئهم بابهته 468
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت