قایمقامی سه‌یدسادق داوای به‌خشین له پۆسته‌كه‌ی دەکات
وێستگه نیوز-
پێش زیاتر له 3 مانگ پۆستێكی باڵا درا به دیاری ره‌فیق قائیمقامی قه‌زای سه‌یدسادق و دوێنێ داوای به‌خشینی له پۆستی قائیمقامێتییه‌كه‌ی كرد.
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له 2022/10/3 ده‌رچووه، سه‌رۆكی حكومه‌ت فه‌رمانی داوه به دامه‌زراندنی دیاری ره‌فیق فائق مه‌حمود قائیمقامی قه‌زای سه‌یدسادق به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و دانانی له پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گشتی راژه.
دوێنێش دیاری ره‌فیق به نووسراوێك داوای له پارێزگاری سلێمانی كرد له پۆسته‌كه‌ی بیبه‌خشن، چونكه فه‌رمانی هه‌رێمایه‌تی و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی راژه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی گشتی راژه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتوون، حاجی ڕەزا ئیسماعیل تەلانی كه پێشتر قائیمقامی پێنجوێن و دووکان بووە و دکتۆرای هەیە لەیاسادا، دەبێتە قائیمقامی سەیدسادق.
PM:07:47:25/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 1200
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت