شاسوار عه‌بدولواحید له‌گه‌ڵ عه‌بادی و حه‌كیم و باڵیۆزی ژاپۆن كۆبوه‌وه‌

‌شاسوار عەبدولواحید و عەممار حەکیم

وێستگه‌نیوزـ

له‌ شاری به‌غدا شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌و حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر كۆبووه‌وه‌ و دۆخی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا تاووتوێ كران.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌كه‌ی سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 25ی كانوونی دووه‌می2023، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لەشاری بەغدا بەجیا پێشوازی کرد لە هەریەک لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر، عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەو باڵیۆزی ژاپۆن لە بەغدا.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌: لەو کۆبونەوانەدا باسی دۆخی ئێستای عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کران.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، شاسوار عه‌بدولواحید، لەگەڵ هەردوو سەرکردە عێراقییەکە باسی لە گرنگی رێزگرتنی دامەزراوەکان و ئەنجامدانی هەڵبژاردن کرا.

هەرچی تایبەتە بە باڵیۆزی ژاپۆن، فوتۆشی ماتسومۆتۆ، باڵیۆزی ژاپۆن پێی خۆش بوو لە نزیکەوە باس لە دۆخی عێراق بکەن، هەروەها باسیان لە رۆڵی ژاپۆن کرد تایبەت بە ئاوەدانکردنەوەی عێراق و ئەو پڕۆژانەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان جێبەجێیان کردوە، ئەروەها جەختیان کردەوە کەلەداهاتوودا ژاپۆن بەردەوام دەبێت لە هاوکاری و پشتگیری عێراق و هەرێمی کوردستان لەبواری ئاوەدانکردنەوەو و گەیاندنی خزمەتگوزاری.


PM:07:13:25/01/2023










ئه‌م بابه‌ته 1420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو