بڕی پاره و كاتی پێویست بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز -
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ماوه‌ی هه‌شت مانگ كات و نزیكه‌ی 25 ملیۆن دۆلار بودجه‌یان پێویسته.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هه‌ندرێن محه‌مه‌د، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسیی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه ''ئه‌گه‌ر تۆماری بایۆمه‌تری و ته‌كنۆلۆجیا بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌كاربێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له په‌یڕه‌وی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا باس له ماوه‌ی شه‌ش مانگ بۆ ئاماده‌كاری كراوه، ره‌نگه هه‌شت مانگ كاتمان پێویست بێت".
هه‌ندرێن محه‌مه‌د ده‌ڵێت: ''كۆمیسیارانی داهاتووی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڕیار ده‌ده‌ن كه چه‌نده كات پێویسته بۆ ئاماده‌كاریی هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مان و ده‌بێ چاوه‌ڕوان بین رێكاره‌كانیان بۆ كورتكردنه‌وه‌ی ئه‌و ماوه‌یه چی ده‌بێت".
سه‌رۆكی كۆمیسیۆن، بودجه‌ی پێویستی بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به 25 ملیۆن دۆلار مه‌زه‌نده كرد، وتیشی: "ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ڵبژاردن له سیستمی بایۆمه‌تری و ته‌كنۆلۆجیا كه‌ڵك وه‌ربگیرێت، له‌وانه‌یه بودجه‌یه‌كی زیاتر پێویست بێت".
PM:07:00:25/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 1220
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت