پۆلیسی هەڵەبجە: دوو منداڵ کە بران کەوتونەتە ناو بیرێکەوە و گیانیانلەدەستداوە


وێستگه‌نیوزـ


پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویکردەوە، دوو برای تەمەن 12 ساڵ و هەشت ساڵ لە گوندی دوانزە ئیمام کەوتوونەتە بیرێکەوە و خنکاون و گیانیانلەدەستداوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی كانوونی دووه‌می 2023، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، لە گوندی 12ی ئیمامی سەر بە ناحیەی سیروان دوو منداڵ کەوتوونەتە ناو بیرێکەوە و پاش گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە گیانیان لە دەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشکردووە، هەردوو منداڵەکە بران و تەمنیان 12 ساڵ و هەشت ساڵانە و لە دوای دەرهێنانیان لە بیرەکە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کراون و لەوێ گیانیان لە دەستداوە.

باسی لەوەشکردووە، دوو منداڵەکە بە هۆکاری خنکان گیانیان لەدەستداوە و پۆلیسی ناحیەی سیروانی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە لەسەر دۆسیەی خنکانی ئەم دوو منداڵە.

 


PM:06:43:25/01/2023


ئه‌م بابه‌ته 764 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو