بازرگانانی ئه‌م شاره‌ی عێراق بریاریاندا: كۆتایی به قه‌یرانی دۆلار ده‌هێنن
وێستگه نیوزـ
بازرگانانی شاری دیاله ده‌ستپێشخه‌رییه‌كیان كردوه و ده‌یانه‌وێت له‌مه‌ودوا له‌بری دۆلار كاڵا‌و پێداویستییه‌كان له وڵاتانی دراوسێوه به دراوی نیشتمانی (دینار) هاورده بكه‌ن.
میدیاكانی عێراق ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه، به هه‌نگاوێكی "لاواز و شه‌رمن" ناوده‌به‌ن، به‌ڵام به هه‌وڵێكیشیان زانیوه بۆ كۆتایی هێنان یان خاوكردنه‌وه‌ی قه‌یرانی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار له عێراقدا.
له‌وباره‌یه‌وه مه‌حمه‌د مه‌لا جواد، سه‌رۆكی ژووری بارزگانیی دیاله رایگه‌یاندوه كه قه‌یرانی دۆلار به توندی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بازار داناوه و راسته‌خۆ 90% كاری له نرخی كاڵا و پێداویستی و شتومه‌ك كردوه.
وتیشی" ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی شه‌رمن هه‌یه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له بازرگانانه‌وه كه له‌مه‌ودوا تێچوی كه‌لوپه‌لی هاورده‌كراو له وڵاتانی دراوسێوه به دراوی نیشتمانی بده‌ن له‌بری دۆلاری ئه‌مریكی".
"پشت به‌ستن به دراوی نیشتمانی ده‌بێته‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر دۆلار به رێژه‌یه‌كی زۆر و وا ده‌كات ورده ورده له قه‌یرانی دۆلار رزگارمان بێت" سه‌رۆكی ژوری بارزگانیی دیاله وای وتوه.
PM:05:48:25/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 2376
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت