دادگای فیدراڵی بڕیاری ناردنی 400 ملیارەکە بۆ ھەرێمی کوردستان بە نادروست ناودەبات


وێستگەنیوز_

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق؛ بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ ناردنی 400 ملیار دینارەکە بۆ ھەرێمی کوردستان بە نادروست ناودەبات.

دادگای باڵای فیدراڵی بۆ بڕیاردان لەبارەی سکاڵای ژمارە 170ـی فیدراڵی ساڵی 2022 کە لە دژی سەرۆک وەزیران تۆمارکرابوو لە بەرامبەر بڕیاردان بە خەرجکردنی بڕی 400 ملیار دینار بۆ ھەرێمی کوردستان کۆبووەوە و شەش بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی لەبارەی ناردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ ھەرێمی کوردستان بە نادروست ناوبرد.

بەپێی لێدوانی لایەنی پەیوەندیدار، لە ناوەڕاستی مانگی رابردوودا ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی پیشاندا لەسەر ناردنی 400 ملیار دینار بۆ ھەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مانگی 11 و 12ـی فەرمانبەران، بەڵام تائێستا پارەکە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە رەوانە نەکراوە.


PM:01:53:25/01/2023


ئه‌م بابه‌ته 1352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت