کەشناسی: هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی بەفر و باران دەستپێدەکات


وێستگەنیوز_

بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی بارانبارین و بەفربارین دەستپێدەکات، کاریگەرییەکانیشی لە سەرەتا بەشێوەی بارانی پچڕ پچڕ دەبێت و لە ناوەڕاستی هەفتە کاریگەرییەکەی زیاتر دەبێت. 
 
ئەمرۆ چوارشەممە 25ـی 1ـی 2023، ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی رایگەیاند، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو تاوەکو کۆتایی هەفتە کەشوهەوا ناجێگیر دەبێت و سەرەتای هەفتە بارانبارین بەشێوەی پچڕ پچڕ دەستپێدەکات. 
 
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەجیاوازیی ناوچەکان لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو کاریگەری بارانبارینەکە زیاتر دەبێت و تاوەکو کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت. 
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەفتەی داهاتوو لەگەڵ بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفربارین دەستپێدەکات. لەگەڵ ئەو ناسەقامگیرییەی کەشوهەوا هەفتەی داهاتوو بەخۆیەوە دەبینێت، پلەی گەرماش نزمدەبێتەوە. 
 


PM:01:21:25/01/2023


ئه‌م بابه‌ته 1232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت