د. جەمال کۆچەر: هەتا عێراق پابەند نەبێت بە سیستمی سویفت مەحاڵە دۆلار بگەڕێتەوە نرخی پێشتر
وێستگەنیوز_
د. جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، "هەتا عێراق چوار هەنگاو جێ بەجێ نەکات نرخی دۆلار ناگەڕێتەوە پێشتر، پێش هەموو شت سیستمی سویفت (منصه‌ی ئه‌لکترۆنی) ده‌بێت جێبه‌جێ بکات، ئه‌گه‌ر جێبه‌جێی نه‌کات 90% کێشه‌کان وه‌کو خۆی ده‌مێنێته‌وە، خودی خۆم له‌و باوه‌ڕه‌دام هه‌تا پابه‌ند نه‌بن به سیسته‌می سویفت مه‌حاڵه دۆلار بگه‌ڕێته‌وه نرخی پێشووتری خۆی، چونکه ده‌بێت ئه‌مریکیه‌کان کۆنتڕۆڵی هه‌موو چوون و هاتنی دۆلارێک بکه‌ن."
سویفت (SWIFT) کورتکراوەی کۆمەڵگەی پەیوەندییە داراییەکانی نێوان بانکەکانە لە سەرانسەری جیهاندا. بە ڕێگەی ئەم سیستمە دەستبەجێ و بە ڕاست و دروستی و بە شێوەیەکی زۆر پارێزراو زانیارییە ئابوورییەکان ئاڵوگۆڕ دەکرێن.
لە وەڵامی ئەوەی له‌دوای بڕیاری گۆڕینی پارێزگاری بانکی ناوه‌ندی له‌لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیران محەممەد شیاع سوودانیه‌وه، نرخی دۆلار گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هات، ئایا هه‌تا چه‌ند ئه‌م پلانه‌ی سوودانی سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت بۆ گێڕانه‌وه‌ی نرخی ڕاسته‌قینه‌ی دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر به دۆلار؟
د. جەمال کۆچەر بە دەنگی ئەمریکا دەڵێت، بێگومان ئه‌و بڕیاره یه‌کێکه له‌و بڕیارانه‌ی که په‌یوه‌ندیداره به به‌شێک له چاره‌سه‌ر نه‌ک هه‌موو چاره‌سه‌ری ئه‌م بابه‌ته، چونکه ئه‌م بابه‌ته چوار ڕه‌هه‌ندی هه‌یه ده‌بێت حکومه‌تی سوودانی له‌هه‌ر چوار لایه‌وه ئیش بکات هه‌تا بتوانێت له‌م قه‌یرانه ده‌ربچێت.
بە وتەی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی، رەهەندی یه‌که‌م ئه‌وه‌یه که "سیستمێکی دارایی جیهانی هه‌یه ده‌بێت جێبه‌جێی بکات (سویفت) (منصه‌ی ئه‌لکترۆنی)، ده‌بێت ئه‌وه جێبه‌جێ بکات ئه‌گه‌ر جێبه‌جێی نه‌کات 90% کێشه‌کان وه‌کو خۆی ده‌مێنێته‌وە. سویفت ئه‌وه‌یه هه‌ر ده‌وڵه‌تێک مامه‌ڵه به دۆلار بکات یان به یۆرۆ بکات به‌تایبه‌تی به دۆلار ئه‌وا ده‌بێت هه‌ر ئاڵ‌وگۆڕێک یان دانوستاندنێک به‌و پارانه ده‌بێت بزانن له‌کوێ هاتووه و بۆ کوێ ده‌چێت و بۆ چییه و به‌رامبه‌ر چییه؟ ئه‌مه ڕه‌هه‌ندی یه‌که‌مه ده‌بێت حکومه‌تی عێراقی پابه‌ند بێت به‌م بابه‌ته 1-1-2023 کاتی ده‌ستپێکردنه بۆ پابه‌ندبوون نه‌ک بۆ ئاگاداربوون چونکه پێش دووساڵ ئاگادارکراون و ڕاهێنانی به کارمه‌ندانی بانکه‌کان کردووه که له 1-1-2023 به‌م سیته‌مه ئیش ده‌که‌ن."
ڕه‌هه‌ندی دووهەم ئه‌وه‌یه "ته‌ریب- قاچاخچێتی دۆلاری کاش بۆ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر ڕۆژانه 50-75 ملیۆن دۆلار به‌قاچاخ ده‌برێت بۆ وڵاتانی ئێران و تورکیا و سوریا و یه‌مه‌ن."
ڕه‌هه‌ندی سێهەم "بابه‌تی ڕاوه‌ستاندنی هه‌موو حه‌واڵاتی ده‌ره‌وه بێجگه له حه‌واڵاتی فه‌رمی نه‌بێت. یه‌کێک له قسه‌کانی پارێزگاری بانکی ناوه‌ندی ئه‌وه بوو وتی ئێمه دۆلارمان زۆره، به‌ڵام ئێستا بانکه‌کانی به‌شدار له مه‌زادی دراو نایه‌ن دۆلار ببه‌ن چونکه هه‌موویان ئاراسته‌کراوی هه‌ندی حزبی گه‌نده‌ڵن له‌بنه‌ڕه‌تدا دانراون بۆ سپیکردنه‌وه‌ی پاره و گه‌نده‌ڵی نه‌ک بۆ ئیشێکی پرۆفیشناڵی بانکی ئیتر ئێستا هه‌موویان بایکۆتیان کردووه و که‌س نایه‌ت پاره ببات."
ڕه‌هه‌ندی چواره‌می ئه‌م بابه‌ته‌ش ئه‌وه‌یه "ئه‌ڵقه‌یه‌کی ونبوو هه‌یه له‌ناو بازرگان که حه‌واڵات بۆ ئه‌وان له نێوان حکومه‌تدا واته هه‌موو ئیشی پێش ئێستا نایاسایی و گه‌نده‌ڵی و ته‌زویر هه‌بووه ئه‌وه بوو هه‌ندێک له بانکه‌کان له‌جیاتی بازرگان ئه‌وان پسووڵه‌یان پێشکه‌ش ده‌کرد ئێتر ڕۆڵی بازرگانیان ده‌بینی."
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایا حکومه‌تی عێراق ده‌توانێت ئه‌م چوار خاڵه جێبه‌جێ بکات؟ جەمال کۆچەر ئاشکرایکردووە، "به‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئیراده هه‌بێت زۆر ئاسانه، به‌ڵام کێشه‌ی حکومه‌ت ئه‌وه‌یه ئێستا حکومه‌ت شتێکه و سه‌رکردایه‌تی سیاسیش شتێکی تره، له هه‌موو دنیادا حزب ده‌ستێوه‌ردان له حکومه‌ت ناکات.
هەروەها سەبارەت بەوەی کە ئایا تا چه‌ند ئه‌وه دروسته که ده‌وترێت بڕێکی زۆر له دۆلار له‌دوای 2003 وه چۆته ئێران به‌تایبه‌ت ئێران به‌کاریده‌هێنێت بۆ دژایەتی گەمارۆکانی ئه‌مریکا لەبەرامبەر وڵاتەکەی؟ د. جەمال کۆچەر رایدەگەیەنێت: پێش ئێستا دۆلارێکی زۆر ڕفێنراوه بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه به‌تایبه‌تی بۆ ئێران، بۆچی ئێستا ده‌ستیپێکردووه چونکه یه‌کێک له‌خاڵی گرنگ ئه‌وه‌یه به‌ڕای من ئێران چووته پاڵ ڕووسیا له‌دژی شه‌ڕی ئۆکرانیا ئه‌مه بووەته لێدانێکی گه‌وره که ئه‌وروپا و ئه‌مریکا ملیاران دۆلاریان خه‌رج کردووه بۆ خۆڕاگرتنی ئۆکرانیا و به‌ره‌وپێشوونی شه‌ڕه‌که له به‌رژه‌وه‌ندی ئۆکرانیا، دوای ئه‌وه‌ی درۆنی ئێرانی گه‌یشتووه به ڕووسه‌کان باڵانسه‌که هه‌مووی گۆڕاوه ئێستا ڕووسیا پێشڕه‌وی ده‌کات و ئۆکرانیا پاشه‌کشه ده‌کات ئیتر ئه‌مه بۆته خاڵی وه‌رگێڕاو له مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌مه ڕه‌هه‌ندی سیاسی ئه‌م بابه‌ته‌یه.
PM:12:10:25/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 2104
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت