نرخی دراو له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم


وێستگەنیوز_

له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كان له‌ به‌رانبه‌ر دیناری عێراقی له‌ به‌رزیدان و جارێکی دیکە بەهای دۆلار بەرزبووەوە.

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 25ـی كانوونی دووه‌می 2023، نووسینگەی مەنافز ئەلشمال له‌ سلێمانی بە وێستگەنیوزی راگەیاند: نرخی دراوه‌كان له‌ بازاڕی‌ ئاڵۆگۆڕی‌ دراوی‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

100 دۆلار به‌ 163 هه‌زار دیناره‌.

100 یۆرۆ به‌ 176 هه‌زار و 700 دیناره‌.

100 پاوه‌ن به‌ 200 هه‌زار دیناره‌.

‎100 لیره‌ی توركی به‌ هه‌شت هه‌زار و 710 دیناره‌.

100 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی به‌ سێ هه‌زار و 890 دینار.

بەیانی ئەمرۆ چوارشەممە نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بوو بە 162 هەزار و 500 دینار، بەڵام پاش کەمتر لە کاتژمێرێک، بەهاکەی دووبارە بەرزبووەوە و گەیشتە 163 هەزار دینار. ڕوونیش نییە کە ئایا هەتا کۆتایی ئەمرۆ نرخەکان چەندێک گۆرانکارییان بەسەردا دێت.


AM:10:58:25/01/2023


ئه‌م بابه‌ته 3848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت