دژی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە بەغدا خۆپیشاندان بەرێوەدەچێت


وێستگەنیوز_

لە دژی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی، لە شاری بەغدا و لە نزیک بانکی ناوەندی عێراق خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت.

بەپێی هەواڵی میدیا عیراقییەکانی، ئەمڕۆ چوارشەممە 25ـی 1ـی 2022، لە نزیک بانکی ناوەندی عێراق لە بەغدا خۆپیشاندان دەکرێت و خۆپیشاندەران دەیانەوێت داوای دابەزاندنی بەهای دۆلار بکەن.

هاوکات، ئەحمەد سەلیم، فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی بەغدا بە تۆڕی راگەیاندنی عێراقیی راگەیاندووە، خۆپیشاندانەکە لە نزیک بانکی ناوەندی دەبێت، بۆیە هێزەکانیان پلانی خۆیان بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران ئامادەکردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزەکانیان لە نزیک بانکی ناوەندی بڵاودەکرێنەوە و تائێستا بڕیار نییە هیچ شەقامێکی گشتی لە نزیک شوێنی خۆپیشاندانەکە دابخرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارەوە بۆ سەرووی 165 هەزار دینار. محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق چەند رێکارێکی بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار گرتەبەر، کە دیارترینیان گۆڕینی مستەفا غالب موخیف، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق و راسپاردنی عەلی موحسین عەلاق بۆ بەڕێوەبردنی بانکی ناوەندیی عێراق بەوەکالەت بوو. 


AM:10:25:25/01/2023


ئه‌م بابه‌ته 2492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو