100 دۆلار بە 162 هەزار و 500 دینارە


وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دراودا، 100 دۆلار بە 162 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەمرۆ چوارشەممە بەهای دۆلار بەرامبەر دینار لە بەرزیدا ماوەتەوە و نرخی 100 دۆلار بە 162 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و هەندێک کات دەگاتە 162 هەزار و 700 دینار.

پاش ئەوەی دوێنێ بانکی ناوەندیی عێراق 77 ملیۆن و 274 هەزار و 679 دۆلاری خستەبازاڕەوە. شارەزایەکی ئابووری رایگەیاندووە، "ئەگەر ئەمڕۆ بانکی ناوەندی زیاتر 120 ملیۆن دۆلار بخاتە بازاڕەوە، ئەوە کاریگەریی لەسەر بەرزکردنەوەی بەهای دینار دەبێت." 
  
سەرەتای ئەم هەفتەیە بەهای 100 دۆلار گەیشتە سەرووی 165 هەزار دینار. محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق چەند رێکارێکی بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار گرتەبەر، کە دیارترینیان گۆڕینی مستەفا غالب موخیف، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق و راسپاردنی عەلی موحسین عەلاق بۆ بەڕێوەبردنی بانکی ناوەندیی عێراق بەوەکالەت بوو. 
 
دوو ساڵ لەمەوبەر و لە رۆژی 20ـی 12ـی 2020، بانکی ناوەندیی عێراقبڕیاریدا نرخی فرۆشتنی هەر دۆلارێکی ئەمریکی لە 1180 دینارەوە بۆ 1460 دینار زیاد بکات و بەمەش نرخی 100 دۆلار لە 118 هەزار دیناری عیراقییەوە بۆ 147 هەزار بەرزبووەوە.
 
لە ماوەی نزیکەی دوو ساڵی رابردوودا نرخی 100 دۆلار لەنێوان 148 هەزار بۆ 149 هەزار دینار بوو، بەڵام رۆژی 11ـی 12ـی 2022 نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی 150 هەزار دیناری عێراقیی تێپەڕاند و لەو رۆژەوە تاوەکو ئەمڕۆ بازاڕی دراو لە عێراقدا ناجێگیرە.


AM:10:17:25/01/2023


ئه‌م بابه‌ته 4728 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت