وەزارەتی ناوخۆی عێراق: دوو کەس بە تۆمەتی یاریکردن بە بەهای دۆلار دەستگیرکران


وێستگەنیوز_

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند، کە تۆمەتبارن بە یاریکردن بە بەهای دۆلار.

ئەمرۆ چوارشەممە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی بەشێوەیەکی نایاسایی یاری بە بەهای دۆلار دەکەن، دوو کەس لە رێگای نێوان کەرکووک – هەولێر دەستگیرکران، کە هەوڵیانداوە بڕی 200 ملیۆن دیناری عێراقی ببەنە شاری کەرکووکەوە.

ئاماژە بەوەشدرا، یەکێک لە تۆمەتبارەکان دانی بەوەدانا کە خاوەنی چوار فرۆشگای کی کاردە لەناو پارێزگای کەرکوک، هەروەها لەگەڵ کەسێکدا کاری کردووە کە خاوەنی کۆمپانیایەکی ئاڵوگۆڕی دراوە و ئەو بڕە پارەیەی پێی بووە لە بانکێکی پارێزگای هەولێر وەریگرتووە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق راشیگەیاند، هەردوو تۆمەتبار بەپێی ماددەی 44 لە یاسای دژە سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆریستان لە ژمارە 39ـی ساڵی 2015، راگیراون و لێکۆڵینەوەکان هێشتا بەردەوامن.
وێنەی تۆمەتبارەکان


AM:10:04:25/01/2023


ئه‌م بابه‌ته 824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت