سوودانی: ئامانجمانە فەرەنسا لە بەرەوپێشبردنی هێزە ئەمنییەکانمان هاوبەشمان بێت
وێستگەنیوز_
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگەیاند، هیواخوازه سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ فه‌ره‌نسا ئاماژەیەکی باش بێت و بناغەی دروست بۆ هاوبەشییەکی بەردەوام دابڕێژێت.
دوێنێ سێشەممە محەممەد شیاع سوودانی، به رۆژنامه‌ی لۆمۆندی فه‌ره‌نسی راگه‌یاندووه، به‌هه‌موو بڕوایانه‌وه كار بۆ ئه‌وه ده‌كات به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی و هاوسه‌نگی و دوور له لایه‌نگری بێت، بایه‌خێكی زۆر به سیاسه‌تی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان و به‌تایبه‌تیش فه‌ره‌نسا ده‌دات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، وەڵامدانەوەی بەغدا و پاریس بۆ گرنگی ستراتیژی پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵات وایکرد زیاتر پەرۆشی پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییە دووقۆڵییە و بنیاتنانی لەسەر بناغە پتەوەکانی بێت.
باسی لەوەشکرد، "له شه‌ڕی دژ به تیرۆردا فه‌ره‌نسا له پێشكه‌شكردنی هاوكاریییه‌كانی و ئازادكردنی شاری مووسڵ رۆڵی گه‌وره‌ی گێڕا، بۆیە ده‌مانه‌وێت فه‌ره‌نسا له بواری چه‌ك و راهێنان و هه‌واڵگریدا هاوبه‌شمان بن و ئامانجمانه ئاستی هێزه شه‌ڕكه‌ر و ئه‌منییه‌كانمان به‌ره‌وپێشتر ببه‌ین."
AM:09:36:25/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 588
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت