بایدن داوای قەدەخەکردنی چەک دەکات


  • وێستگەنیوز_

  • جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکاداوای لە کۆنگرێسی وڵاتەکەی کرد، خێرا هەنگاوبنێن بۆ ئەوەی چەک قەدەخەبکات. ئەم داواکارییەی بایدن دوای ئەوە هات کە لە ماوەی کەمتر لە دوو رۆژدا، دوو رووداوی خوێناویی تەقەکردن لە کالیفۆرنیا روویاندا. 
 
ژمارەیەک سیناتۆر رۆژی دووشەممە هەموارێکی نوێیان بۆ یاسای قەدەخەکردنی چەک پێشنیازکرد کە وا دەکات کەمترین تەمەنی رێگە پێدراو بۆ کڕینی ئەو چەکانە 21 ساڵ بێت. 
 
پاشان، جۆو بایدن وتارێکی پێشکەشکرد و تێیدا رایگەیاند، "دەزانین کە کارەساتی تووندوتیژیی بە چەک لە سەرانسەری ئەمریکا پێویستی بە هەنگاوی بەهێزتر هەیە. دووبارە داوا لە هەردوو ئەنجوومەنەکەی کۆنگرێس دەکەم خێرا هەنگاوبنێن و ئەم یاسای قەدەخەکردنی چەکە بگەیەننە سەر مێزەکەم بۆ ئەوەی هەنگاو بنێین و خەڵکی ئەمریکا بپارێزین." 
 
لێدوانەکەی بایدن لە کاتێکدایە، رۆژی سێشەممە گومانلێکراوی کوشتنی حەوت کەسی باکووری کالیفۆرنیا دەستگیرکرا، ئەوەش تەنها دوو رۆژ دوای ئەوە هات کە رووداوێکی دیکەی تەقەکردنی خوێناوی لە کاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگی سەری ساڵی چینی؛ شاری لۆسەنجلسی هەژاند و تێیدا 11 کەس کوژران. 
 


AM:08:59:25/01/2023


ئه‌م بابه‌ته 760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت