سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و بریكاری UN له‌سه‌ر هەموارکردنی یاسای هەڵبژاردن و تۆماری دەنگدەران گفتوگۆیان كرد


وێستگه‌ نیوزـ

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و بریكاری سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی و نێردەی تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بابەتی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستانیان تاوتوێکرد و گفتوگۆیان له‌سه‌ر هەموارکردنی یاسای هەڵبژاردن و تۆماری دەنگدەران كرد.
 
رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئه‌مڕۆ سێشەممە،  لەگەڵ دیکارلۆ رۆزمێری، بریكاری سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی و ئاشتی و جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتیی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق کۆبووەوە. 
 
لەبارەی کۆبوونەوەکە لە تویتەر بڵاویکردەوە، رێواز فایەق پێکەوە لەبارەی "دوایین پێشهاتە هەرێمییەکان و لەوانەش هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی کوردستانی عێراق قسەمان کرد". 

باسی له‌وه‌شكردوه‌ كه‌ لەبارەی پێشکەوتنەکانی ئەمدواییە لە دانوستانی نێوان پارتەکان بۆ هەموارکردنی یاسای هەڵبژاردن و تۆماری دەنگدەران قسەیان کردوە. 


PM:11:15:24/01/2023


ئه‌م بابه‌ته 928 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت