بریكاری UN پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم تاوتوێ كرد
وێستگه نیوزـ
بریكاری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سیاسی و بنیاتنانی ئاشتی له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌ولێر و له كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا، چه‌ند پرسێكی هه‌نوكه‌یی تاوتوێ كرد، له‌وانه پرسی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی هه‌رێمیش دوپاتیكردوه‌ته‌وه كه زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆ كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌تایبه‌تی پارتی و یه‌كێتی و گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان هه‌یه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی، پێشوازی له ڕۆزماری دیكارلۆ، بریكاری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سیاسی و بنیاتنانی ئاشتی و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه له جینین پلاسخارت نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێكهاتبوو.
"له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دۆخی هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵه‌كان بۆ ڕێككه‌وتنی لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردن، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و بۆچوونی پێكهاته‌كان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، شه‌ڕی دژی تیرۆر، دۆخی ئێزدییه‌كان و ناوچه‌ی شه‌نگال، تاوتوێ كران." راگه‌یه‌ندراوه‌كه وا ده‌ڵێت.
نێچیرڤان بارزانی ستایشی ڕۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی له عێراق كرد چ له كاركردن له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان چ له هه‌رێمی كوردستان، چ له عێراق، وه‌ك هاوكار و یارمه‌تیده‌رێك بۆ ڕێگه‌خۆشكردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و پاراستنی سه‌قامگیری و ئاشتی، له‌باره‌ی دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، دوپاتی‌كرده‌وه كه كه‌ش و زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆ كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌تایبه‌تی پارتی و یه‌كێتی و گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان هه‌یه كه ڕێخۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و پرسه‌كانی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردن و ده‌ستنیشانكردنی ڕۆژێك بۆ ده‌نگدان.
سه‌رۆكی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێرو به‌غدا و ئه‌و كه‌شه ئه‌رێنییه‌ی ئه‌م دواییه بۆ گفتوگۆی نێوان هه‌ردوولا و هه‌وڵی چاره‌سه‌ره‌كردنی كێشه‌كانی نێوان هاتووه ئاراوه، به‌تایبه‌تی ده‌رباره‌ی یاسای بودجه‌ی عێراق و یاساكانی نه‌وت و گاز و دابه‌شكردنی داهاته‌كان، یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ ئارامی و سه‌قامگیریی وڵات.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تی فیدراڵیی عێراق و كارنامه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها پێویستیی به‌رده‌وامیی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵیی عێراق له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش به‌تایبه‌تی له ناوچه‌كانی ماده‌ی 140، جه‌ختیشیان له گرنگیی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵیی عێراق بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شه‌نگال كرده‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هابه‌شیش، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
PM:10:44:24/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 1336
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت