فەرەنسا 15 ژن و 30 منداڵی داعش لە كەمپەكانی سووریا وەردەگرێتەوە


وێستگەنیوز-

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، 15 ژن و 32 منداڵی چەكدارانی داعشی لە كامپەكانی سووریا گەڕاندووەتەوە.


وەزارەتەکە رایگەیاندووە، منداڵەكان رادەستی ئەو لایەنانە كراون كە بەرپرسن لە هاوكاریكردنی منداڵان و دەخرێنە ژێر چاودێریی تەندروستی و كۆمەڵایەتی.

هاوکات ئەوەشی راگەیاندووە، ژنەكان رادەستی ئەو دامەزراوانە كراون كە پەیوەندییان بە دادگا و كاری یاساییەوە هەیە.

كەمپی هۆل لە رۆژهەڵاتی حەسەكە و رۆژ لە دێرك، لەگەڵ چەندین كەمپی دیكە لە رۆژئاوای كوردستان و سووریا شوێنی هێشتنەوەی دەیان هەزار ژن و منداڵ و چەكدارانی داعشن.


PM:09:06:24/01/2023


ئه‌م بابه‌ته 988 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت