به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی هەرێم: به‌شه‌خۆراكی سێ مانگ له كۆگاكان ئاماده‌یه
وێستگەنیوز-
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی له وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند به‌شه‌خۆراكی سێ مانگ له كۆگاكان ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر هاوڵاتیان دابه‌شبكرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24ـی كانوونی دووه‌می 2023، نەوزاد کامیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی له وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌شه‌خۆراكی مانگه‌كانی (كانوونی دووه‌م، شوبات و ئادار) له كۆگاكان ئاماده‌یه و مانگانه‌ش به‌سه‌ر بریكاره‌كانی خۆراك دابه‌شده‌كرێت.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی دڵنیایی دایه هاوڵاتیان كه ئه‌مساڵیش وه‌ك ساڵانی رابردوو به‌شه‌خۆراكی مانگانه دابه‌شده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی مادده خۆراكییه‌كان له بازاڕدا به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار، نه‌وزاد كامیل داوای له هاوڵاتیان كرد به‌هۆی به‌رز و نزمی به‌های دۆلاره‌وه مادده خۆراكییه‌كانی به‌شه‌مانگانه كه وه‌ریده‌گرن نه‌فرۆشنه‌وه و وتی، بۆ ئه‌وه‌ی نرخی مادده خۆراكییه‌كان له بازاڕدا زیاتر به‌رزنه‌بێته‌وه و هاوڵاتیان ناچارنه‌بن پێداویستی خۆیان به نرخی زیاتر له بازاڕدا بكڕن، په‌له‌ده‌كه‌ن له دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه له‌كاتی خۆیدا، بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان سوودی لێوه‌رگرن و بۆ خۆراكی رۆژانه‌یان به‌كاریبهێنن.
PM:08:43:24/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 1112
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت