راگه‌یه‌ندراوێك له كه‌شناسی هه‌رێمه‌وه سه‌باره‌ت به شه‌پۆله‌كه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو
وێستگه نیوز-
به‌شی پێشبینییه‌كانی كه‌ش و هه‌وای كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند كه سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو شه‌پۆلێكی باران بارین روو له‌ناوچه‌كه‌مان ده‌كات و له ناوچه شاخاوییه‌كان به‌فر ده‌بارێت.
به‌شی پێشبینییه‌كانی كه‌ش و هه‌وای سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 28-1-2023 شه‌پۆلێكی باران بارین روو له‌ناوچه‌كه‌مان ده‌كات تاوه‌كو رۆژی چوارشه‌ممه به‌رده‌وامی ده‌بێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "سه‌ره‌تا كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله له‌سه‌رناوچه شاخاوییه‌كان ده‌بێت به نمه باران و به‌فر بارین".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "رۆژی یه‌ك شه‌ممه كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله به لاوازی له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌مان ده‌بێت، به‌ڵام له رۆژی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله به‌هێز ده‌بێت و باران له‌ته‌واوی ناوچه‌كه‌مان ده‌بارێت و به‌فربارینیش له‌سه‌ر ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كان ده‌بارێت".
راشیگه‌یاند كه "له‌ماوه‌ی كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه، ئاستی دابارینیش مام ناوه‌ند ده‌بێت و رۆژی چوارشه‌ممه كۆتایی به كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله دێت".
PM:08:36:24/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 1680
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت