لەسەرەتای ئەمساڵەوە 36 رووداوی تەقەکردن لە ئەمه‌ریکا تۆمارکراوە


وێستگەنیوز-

رێکخراوی ئەرشیڤی رووداوە چەکدارییەکانی ئەمه‌ریکا رایگەیاند، رووداوه‌ چه‌كدارییه‌كان و كوشتن له‌ ئه‌مه‌ریكا زیادیانكردووه‌ و هۆکارەکەشی بۆ کۆمەڵێک پاڵنەری کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئابووری دەگەڕێتەوە.


رێکخراوەکە لە راپۆرتێکیدا ئاشکرای کردووە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە، 36 رووداوی تەقەکردن لە ئەمه‌ریکا تۆمارکراوە.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووە، ژماره‌ی رووداوەکانی تەقەکردن لەسەرەتای ئەمساڵەوە بەبەراورد بە ساڵانی رابردوو بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵێک پاڵنەری کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئابووری.

ئەو رێکخراوە هۆشداریشی داوە، پێویستە ئیدارەی جۆو بایدن بەشێوەیەکی بەپەلە چاکسازی لەیاساکانی هەڵگرتنی چەک بکات و رێگری لە بڵاوبوونەوەی چەکی نایاسایی بکات.


PM:08:31:24/01/2023


ئه‌م بابه‌ته 660 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو