محه‌مه‌د شیاع سودانی و شاسوار عه‌بدولواحید چه‌ند پرسێكیان تاووتوێ كرد
وێستگه نیوز-
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ كۆبوونه‌وه و دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاوڵاتیانی هه‌رێم و پرسی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه و چه‌ند پرسێكیان سه‌باره‌ت به عێراق و هه‌رێم تاووتوێ كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له به‌غدا كۆبوونه‌وه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆی چه‌ند پرسێك له گۆڕه‌پانی عێراقدا كراوه و جه‌ختكراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر چاكسازی ئابوری و رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.
باس له‌وه‌شكراوه كه باشتركردنی بارودۆخی ژیان و خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیان له سه‌رتاسه‌ری عێراق خاڵی سه‌ره‌كی گفتوگۆكه بووه.
لای خۆیه‌وه رێبوار ئه‌وره‌حمان وته‌بێژی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند كه له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ باس له دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاوڵاتیان كراوه.
رێبوار ئه‌وره‌حمان وتیشی: "سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌رێنییانه وه‌ڵامی له‌سه‌ر ناردنی نه‌وت داوه‌ته‌وه".
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ داوای له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه كه نرخی ئه‌و نه‌وته‌ی ده‌ینێرێت بۆ هه‌رێم كه‌مبكاته‌وه یاخود به دیاری بینێرێت تا هاوڵاتیانی هه‌رێم هیچ بڕه‌پاره‌یه‌ك نه‌ده‌ن.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی به‌نداوی ده‌لگه‌ی قه‌ڵادزێ و چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی حكومه‌تی عێراق بۆ بوژاندنه‌وه‌ی بازاڕ و ره‌خساندنی هه‌لیكار له هه‌رێم كراوه.
PM:08:10:24/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 1024
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت