حكومه‌تی هه‌رێم داوای به جینۆسایدناساندنی تاوانی ئێزدییەکان لە وڵاتانی جیهان دەکات
وێستگەنیوز-
لیژنه‌ی باڵای به جینۆسایدناساندنی تاوانه‌كانی داعش له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، پێشوازی لە بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکات بۆ بە جینۆسایدناساندنی تاوانه‌كانی داعش دژی كوردانی ئێزدی و داوا لە وڵاتانی دیکەش دەکات هه‌مان هه‌نگاو بنێن.
ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی باڵای به جینۆسایدناساندنی تاوانه‌كانی داعش له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کۆبوەوە و لە راگەیەنرای کۆبونەوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، سوپاسی په‌رله‌مان، گه‌ل و حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا و ئه‌و وڵاتانه‌ش ده‌كات كه ئه‌م تاوانه‌یان به جینۆساید ناساندوه، كاریش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتانی دیكه‌ش هه‌مان هه‌نگاو بنێن، چونکە ناساندنی تاوانه‌كانی داعش و به‌جینۆسایدناساندنی، به‌رپرسیارییه‌تییه‌كی یاسیی و مرۆییه.
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، پشتگیری له‌و خاڵانه‌ش ده‌كات، كه په‌یوه‌ستن به دادگاییكردنی تاوانباران، قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی قوربانییان و جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی شنگال، هەروەها دامه‌زراوه په‌یوه‌نداره‌كانیش به‌رده‌وامن له كۆكردنه‌وه‌ی داتا‌و زانیاریی و به‌ڵگه‌نامه، به ئه‌رشیڤكردنی به‌ڵگه‌نامه‌كان و هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ تیمی یونیتاد، له پێناو به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری.
پێنجشەممە، 19-01-2023، دانیشتنی پەرلەمانی ئەڵمانیا بۆ دەنگدان لەسەر بە جینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی بەڕێوەچوو و بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران، کۆمەڵکوژییەکە بە جینۆساید ناسێندرا.
پەرلەمانی ئه‌ڵمانیا دوای دانیشتنێك له باره‌ی دۆسیه‌ی ئێزێدییه‌كانه‌وه له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "پاش لێكۆڵینه‌وه‌كانی تیمه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، رونبوه‌وه كه ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش به‌رامبه‌ر ئێزێدییه‌كانی باكوری رۆژئاوای عێراق ئه‌نجامیاندا جینۆسایدبو".
PM:07:14:24/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 868
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت