قوباد تاڵه‌بانی: سیستم و بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن، تۆماری ده‌نگده‌ران و كورسی پێكهاته‌كان رێگریه‌كانی به‌رده‌م پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنن
وێستگه نیوز-
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای UN، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه رێگریه‌كانی به‌رده‌م پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بریتین له سیستم و بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن، تۆماری ده‌نگده‌ران، كورسی كۆتا و پێكهاته‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نوسی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم پێشوازیكرد له ڕۆزماری دیكارلۆ، جێگری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سیاسی و بنیاتنانی ئاشتی و جێنین پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق و له‌باره‌ی پرسه‌كانی هه‌ڵبژاردن و وزه و كێشه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێم و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆیان كرد.
له دیداره‌كه‌دا جه‌خت له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد بۆ په‌رله‌مانی كوردستان كرایه‌وه، قوباد تاڵه‌بانی له‌مپه‌ڕه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌كه‌ی بۆ شاندی میوان ڕونكرده‌وه و وتی: "سیستم و بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن، تۆماری ده‌نگده‌ران، كورسی كۆتا و پێكهاته‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نوسی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن رێگرییه‌كانی به‌رده‌م پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنن".
داواشیكرد، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕۆڵیان هه‌بێت له چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان و مسۆگه‌ركردنی به‌ڕێوه‌چونی دروستی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن تا ببێته بنه‌مای نوێنه‌رایه‌تییه‌كی ڕاسته‌قینه بۆ خه‌ڵكی كوردستان.
قوباد تاڵه‌بانی باسی له‌وه كرد كه "پێكهاته و كه‌مینه‌كان ڕێز لێگیراون له هه‌رێمی كوردستان، زۆریش مه‌به‌ستیانه ئه‌م پێكهاتانه، ببنه خاوه‌نی بڕیاری سیاسی سه‌ربه‌خۆ و نوێنه‌رایه‌تی تایبه‌تی دڵخوازی خۆیان كه دور بێت له ده‌ستوه‌ردانی حزب و هێزه سیاسییه‌كان".
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختی له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گشتگیر و درێژخایه‌ن كرده‌وه بۆ كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا به جۆرێك كه سه‌قامگیری سیاسی و ئابوری لێبكه‌وێته‌وه، له‌م پێناوه‌شدا ئاماده‌یی بۆ هه‌مو هه‌نگاوێك ده‌ربڕی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور و لێكگه‌یشتنی هاوبه‌ش.
له‌باره‌ی دۆسیه‌ی وزه، قوباد تاڵه‌بانی بۆ شاندی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانی روونكرده‌وه كه "ئه‌وان مه‌به‌ستیانه خه‌ڵكی كوردستان سودمه‌ندی یه‌كه‌م بن له سه‌رچاوه‌كانی وزه به‌تایبه‌ت غازی سروشتی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی ناوخۆ و باشتركردنی خزمه‌تگوزاییه‌كان به‌كاربهێنرێت".
له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا باسی دۆخی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له هه‌رێمی كوردستان كرا و تیایدا قوباد تاڵه‌بانی به گرنگییه‌وه باسی له رۆڵی ڕێكخراوه ناحكومییه‌كان كرد كه پایه‌ی سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نین و وتی: "رێكخراوه‌كان ره‌خنه و گله‌ییان له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و هێزه سیاسییه‌كان هه‌یه و ده‌بێت ره‌خنه و گله‌ییه‌كانیان به هه‌ند وه‌ربگیردرێت".
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ستایشی هه‌وڵه‌كانی جێنین پلاسخارتی كرد له عێراق و كوردستان كه هه‌میشه بنیاتنه‌رانه بوه و به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان هه‌نگاوی گرنگی ناوه.
PM:07:12:24/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 552
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت