بافڵ تاڵه‌بانی له‌یادی شه‌هیدبونی مامه‌ڕیشه‌دا: مێژوو شایەتە چۆن مامە ریشە و هاوڕێکانی بەورئاسا بەگژ شەوەزەنگدا دەچوونەوە


وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ لەیادی ٣٨ ساڵەی شەهیدبوونی مامه‌ریشه‌، فه‌رمانده‌ی پێشوی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاند كه‌ "مێژوو شایەتە چۆن مامە ریشە و هاوڕێکانی بەورئاسا بەگژ شەوەزەنگدا دەچوونەوە و بڵێسەی شۆڕشیان تاو دەدا. "

مامه‌ ریشه‌ ناوی ته‌واوی نەجمەدین شکور ڕەئوف زەنگەنەیه‌، ساڵی 1955 له‌ گوندی تاڵەبانی قەزای چەمچەماڵ لە ناوچەی گەرمیان، ھاتۆتە دنیاوە و ساڵی 1985 بە پلانێکی پێشوەختەی ئەوکاتی حکومەتی بەعس لەناوچەی جەباری سەر رێگای نێوان گوندی خاڵە بازیانی و گوندی کەوەڵە دا دەکەوێتە بۆسەی "خۆفرۆشانەوە" لەگەڵ دوو ھاوڕێ و ھاوسەنگەری بەناوەکانی (سەردار و موحسین) شەھید دەکرێن.

له‌و یاده‌دا، بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاندوه‌.لەیادی ٣٨ ساڵەی شەهیدبوونی پڵنگە چنگ بەگڕەکەی گەرمیان و هاوڕێکانی (سەردار و موحسین)، بە ئەوپەڕی رێز و خۆشەویستی بێسنوورمانەوە سەری رێزمان لەبەردەم جوامێری و قارەمانێتیان دادەنەوێنین.

"مێژوو شایەتە چۆن مامە ریشە و هاوڕێکانی بەورئاسا بەگژ شەوەزەنگدا دەچوونەوە و بڵێسەی شۆڕشیان تاو دەدا. داستانێکی ئەوەندە گەورەیان تۆمارکرد کە بۆ هەمیشە لە یاد و یادەوەریماندا دەمێنێتەوە و ناویان لەمێژووی خەباتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا بۆ پاراستنی کوردستان بە زێڕ دەنووسرێتەوە." بافڵ تاڵه‌بانی وای وتوه‌.

له‌ كۆتایی په‌یامه‌كه‌شیدا نوسیویه‌ت: دروود بۆ رۆحی مامە ریشە و هاوڕێکانی و سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان.


PM:06:22:24/01/2023


ئه‌م بابه‌ته 1024 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت