وشكه‌ساڵی هه‌ره‌شه له ئیسته‌نبوڵ ده‌كات
وێستگه نیوزـ
تێكڕای كارپێكردنی هه‌ندێك له به‌نداوه‌كانی شاری ئیسته‌نبوڵ بۆ كه‌متر 10% دابه‌زیوه، ئه‌مه‌ش وایكردوه كه وشكه‌ساڵی هه‌ره‌شه له‌و شاره بكات كه گه‌وره‌ترینی توركیایه بۆ گه‌شتیاری و جوانیی سروشت.
به‌گوێره‌ی داتاكانی ئیداره‌ی ئاو له شاری ئه‌سته‌نبوڵ، ئاشكرایانكردوه كه تا 18ی ئه‌م مانگه ته‌نها 30%ی به‌نداوه‌كان كاریان پێكراوه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره تێكڕای به‌كارهێنانی ئاوی به‌نداوه‌كان بۆ كه‌متر 10% دابه‌زێت كه رێژه‌یه‌كه مایه‌ی نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێیه، به‌تایبه‌ت بۆ دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری توركیا كه ئیسته‌نبوڵه.
لافنت ئه‌رتوز، زانای بواری ژینگه‌ی توركیا هۆكاری وشكه‌ساڵیی شاری ئیسته‌نبوڵ و چه‌ند شارێكی دیكه‌ی وڵاته‌كه‌ی ئاشكراكردوه‌و رایگه‌یاندوه كه قه‌تیسبونی گه‌رمی و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌و وشكه‌ساڵییه‌ن.
ئه‌و زانایه ده‌شڵێت كه له‌ماوه‌ی 20 ساڵی رابردودا پیسبونی ژینگه‌ی ئاوی ئیسته‌نبوڵ به‌هۆی ئاوی ئاوه‌ڕۆ و پاشه‌ڕۆ و خۆڵ و خاشاكه‌وه زیادی كردوه به‌تایبه‌ت له ده‌ریای مه‌رمه‌ره كه پله‌ی گه‌رمییه‌كه‌ی گه‌یشتوه‌ته 2.5ی سه‌روه رێژه‌ی دیاریكراو كه ئه‌مه‌ش له ئاستی پله‌ی قه‌تیسبونی گه‌رمی زیاتره.
ئه‌و زانایه ده‌ڵێت كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌م مانگه‌دا زۆربه‌ی كات باران و به‌فر له ئیسته‌نبوڵ ده‌بارێت، كه‌چی پله‌ی گه‌رمای شاره‌كه به‌رزبوه‌ته‌وه و به‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوه‌كان، ئیداره‌ی ئاوی شاره‌كه به‌ناچاری به‌كارهێنانی ئاوی به‌نداوه‌كانی به‌ڕێژه‌ی 10% كه‌مكردوه‌ته‌وه.
توركیا 579 به‌نداوی هه‌یه كه بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌و ئاودێری به‌كاریان ده‌هێنێت، به‌پێی ئاماری ساڵانی رابردوو، له مانگی كانونی دووه‌می ساڵی 2019، به‌نداوه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌ڕێژه‌ی 91% پڕ ئاو بون، به‌م رێژه‌یه‌ش ئینجا توركیا توانیویه‌تی ئاو بۆ هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی دابین بكات كه رۆژانه پێویستیان به 2 ملیۆن و 911 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوی خواردنه‌وه هەیه.
PM:04:45:24/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 956
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت