سامی عه‌سكه‌ری پۆستێكی باڵای پێده‌درێت
وێستگه نیوز -
سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومی رایگه‌یاند كه سامی عه‌سكه‌ری سه‌ركرده‌ی حزبی ده‌عوه و په‌رله‌مانتاری پێشوو ده‌كرێته راوێژكاری سیاسی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه میدیا عێراقییه‌كان له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه بڵاویانكرده‌وه "سامی عه‌سكه‌ری سه‌ركرده‌ی حزبی ده‌عوه و په‌رله‌مانتاری پێشووی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی قانوون راسپێردراوه بۆ پۆستی راوێژكاری سیاسی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق".
سامی عه‌سكه‌ری یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی حزبی ده‌عوه و له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2010دا له‌سه‌ر ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی قانوون بووه په‌رله‌مانتار و له‌و كاته‌دا ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان بوو.
PM:04:39:24/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 1296
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت