پۆمپیۆ نهێنییه‌ك ئاشكرا ده‌كات: ورده‌كاریی هاوكاریی ئه‌مریكا بۆ سیخوڕه ئیسرائیلیه‌كانی ناو ئێران
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری پێشوی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا نهێنییه‌كی ئاشكراكرد و رایگه‌یاند كه ده‌زگای هه‌واڵگریی ناوه‌ندیی وڵاته‌كه‌ی هاوكاریی ئه‌ندامانی ده‌زگای هه‌وڵگریی مۆسادی ئیسرائیلیان كردوه بۆ بردی ئه‌رشیفی ئه‌تۆمیی ئێران.
له كتێبه نوێیه‌كه‌یدا كه به‌ناوی Never Give An Inch بڵاویكردوه‌ته‌وه، مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ باسی له په‌یوه‌ندیی خۆی و یوسی كوهین، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وكاته‌ی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئیسرائیل كردوه.
"له‌كاتی دابه‌زینم له فڕۆكه دوای سه‌ردانه‌كه‌م بۆ پایته‌ختی وڵاتانی ئه‌وروپا، ته‌له‌فۆنێكم له كوهین بۆ هات، ئه‌مه وای لێكردم بچمه‌وه ناو فڕۆكه‌كه تا وه‌ڵامی كوهین بده‌مه‌وه، چونكه فڕۆكه‌كه كه‌لوپه‌لی تایبه‌ت به په‌یوه‌ندیكردنی ته‌له‌فۆنی نهێنیی تێدایه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده ئیسرائیلییه‌كان"، پۆمپیۆ وای نوسیوه.
پۆمپیۆ ده‌گێڕێته‌وه كه "ده‌نگه‌كه، واته ده‌نگی كوهین، له‌سه‌رخۆ و جدی بوو، ئینجا پێی وتم: مایك تیمێكمان هه‌یه كه ئه‌وه‌نده نابێت ئه‌ركێكی زۆر گرنگیان ته‌واو كردوه، به‌ڵام ئێستا هه‌ندێك له‌مپه‌رم هاتوه‌ته‌به‌رده‌م و ناتوانم ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌و تیمه رزگار بكه‌م، ئایا ده‌توانن هاوكاریم بكه‌ن؟"
رۆژنامه‌ی ئۆرشه‌لیم پۆست له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ی پۆمپیۆ بڵاویكردوه‌ته‌وه: هه‌رچه‌نده ناوبراو ناوی ئۆپراسیۆنه‌كه و كاته‌كه‌ی نه‌هێناوه و باسی له‌وه نه‌كردوه كه چۆن ئه‌ندامانی ئه‌و تیمه‌یان رزگاركردوه، به‌ڵام به‌بێ هیچ گومانێك ئه‌و هاوكاری و ئۆپراسیۆنه بردنی ئه‌رشیفه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران بووه كه له مانگی شوباتی 2018 له‌ناو ئێران ئه‌نجامدرا و ئه‌و كاره به گرنگترین ئۆپراسیۆنی نهێنی داده‌نرێت كه ئه‌مریكا و ئیسرائیل هاوكاریی یه‌كتریان تێدا كردوه.
PM:04:14:24/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 1700
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت