حكومه‌تی عێراق ده‌سته‌ی باڵای سه‌رژمێری گشتیی دانیشتوانی پێكهێنایه‌وه
وێستگه نیوز –
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق رایگه‌یاند كه ده‌سته‌ی باڵای سه‌رژمێری گشتیی دانیشتوان پێكھێنراوه‌ته‌وه و محه‌مه‌د عه‌لی ته‌میم جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و وه‌زیری پلاندانان، سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
عه‌بد زه‌ھره ھینداوی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی حكومه‌تدا، ده‌سته‌ی باڵای سه‌رژمێری گشتیی دانیشتوان دووباره پێكھێنراوه‌ته‌وه.
عه‌بد زه‌ھره ھینداوی ده‌ڵێت: "له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی حكومه‌تدا، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته كه گرنگه سه‌ژمێری گشتیی دانشتوان ئه‌نجام بدرێت".
باسی له‌وه‌ش كردووه كه ده‌سته‌كه كار ده‌كات بۆ ره‌خساندنی كه‌شێكی له‌بار و دیاریكردنی واده‌یه‌كی گونجاو بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێرییه‌كه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه له پێكھێنانه‌وه‌ی ده‌سته‌ی باڵای سه‌رژمێری گشتیی بۆ دانیشتوان، رۆڵی دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌م پرۆژه نیشتمانییه گه‌وره‌یه‌دا له‌به‌رچاو گیراوه،.
راشگه‌یه‌ندراوه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له پێكھێنانی ده‌سته‌كه‌دا، به‌سیفه‌تی چاو‌دێر نوێنه‌رایه‌تی له پێكهێنانی ده‌سته‌كه‌دا هه‌بووه، ھه‌روه‌ھا نوێنه‌رانی زۆرێك له وه‌زاره‌ته‌كان ده‌سته سه‌ربه‌خۆكان، ھه‌روه‌ھا ھه‌رێمی كوردستان، ژماره‌یه‌ك له پسپۆران، راوێژكاران و مامۆستایانی زانكۆ تیایدا ئه‌ندامن.
PM:03:14:24/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 556
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت