بارهه‌ڵگره‌كانی سوریا و عێراق ده‌ست به هاتوچۆ ده‌كه‌نه‌وه
وێستگه نیوزـ
باڵیۆزی سوریا له عێراق واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هاتوچۆی بارهه‌ڵگره بازركانییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی راگه‌یاند.
سه‌تام جدعان ده‌نح، باڵیۆزی سوریا له عێراق ئاشكرایكرد كه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا بارهه‌ڵگره‌كانی سوریا و عێراق ده‌ست به هاتوچۆی وڵاتانی یه‌كتر ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش دوای راگرتنی ئه‌و ئاڵوگۆره له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردودا به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه.
وتیشی كه له‌دوای ده‌ستپێكردنه‌وه به ئاڵوگۆڕ، رێگه به بارهه‌ڵگره‌كانی عێراق ده‌درێت بێنه خاكی سوریا و به‌هه‌مانشێوه‌ش به‌غدا ده‌روازه‌كانی بۆ بارهه‌ڵگره‌كانی دیمه‌شق ده‌كاته‌وه.
PM:02:53:24/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 464
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت