عێراق بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وتی مانگی رابردوو و داهاته‌كه‌ی راگه‌یاند
وێستگه نیوز -
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماری هه‌نارده‌ی نه‌وتی مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2022 بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه داهاته‌كه‌ی زیاتر له حه‌وت ملیار دۆلار بووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه به‌پێی ئاماری كۆتایی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ)، بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له مانگی كانونی یه‌كه‌می 2022 گه‌یشتوه‌ته 103 ملیۆن و 281 هه‌زار و 459 به‌رمیل.
"كۆی گشتی داهاتی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی مانگی رابردوو حه‌وت ملیار و 708 ملیۆن و 556 هه‌زار دۆلار بووه" وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق واده‌ڵێت.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "كۆی ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی بۆ مانگی كانونی یه‌كه‌م له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراقه‌وه هه‌نارده كراوه، 100 ملیۆن و 735 هه‌زار و 151 به‌رمیل بووه".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی كه له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكه‌وه له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه هه‌نارده كراوه دوو ملیۆن و 223 هه‌زار و 338 به‌رمیل بووه".
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاشكراشیكردووه كه تێكڕای نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له مانگی رابردوودا 74.636 دۆلار بووه، سه‌رجه‌م نه‌وته‌كه‌ش له‌لایه‌ن 36 كۆمپانیای وڵاتانی جیاجیای جیهانه‌وه كڕدراون.
PM:02:52:24/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 636
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت