قوباد تاڵه‌بانی به‌ شیعرێك یادی مامه‌ ریشه‌ ده‌كاته‌وه‌

‌مامە ریشە و قوباد تاڵەبانی

وێستگه‌نیوزـ

له‌ 38مین ساڵیادی شه‌هید كردنی مامه‌ ریشه‌ و هاوڕێكانیدا، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم به‌ شیعرێكی شاعیری کۆچکردووی کورد شێرکۆ بێکەس یادیان ده‌كاته‌وه‌.


مامه‌ ریشه‌ ناوی ته‌واوی نەجمەدین شکور ڕەئوف زەنگەنەیه‌، ساڵی 1955 له‌ گوندی تاڵەبانی قەزای چەمچەماڵ لە ناوچەی گەرمیان، ھاتۆتە دنیاوە و ساڵی 1985 بە پلانێکی پێشوەختەی ئەوکاتی حکومەتی بەعس لەناوچەی جەباری سەر رێگای نێوان گوندی خاڵە بازیانی و گوندی کەوەڵە دا دەکەوێتە بۆسەی "خۆفرۆشانەوە" لەگەڵ دوو ھاوڕێ و ھاوسەنگەری بەناوەکانی (سەردار و موحسین) شەھید دەکرێن.

پۆستەکەی قوباد تاڵه‌بانی بۆ مامه‌ ریشه‌و هاورێكانی:

لە 38مین ساڵیادی شەهیدبوونی مامە ریشە و شەھید محسن و شەھید سەرداردا

ئەوەی بەفروگڕو شەپۆلی ناسیبێ
ئەوەی شمشێری بروسکەوباوبۆرانی کێوی دیبێ
تۆ ئەناسێ
ئەی ڕەشەبای لەپاش خۆر سوارکردوو
ئەوەی مناڵانی سەرقۆچکە تاشی لەیلان و
کێڵگەی برسی دووزی دیبێ
تۆ ئەناسێ
کۆبنەوەو هەستنە سەرپێ
سەرهەڵبڕن
بازێک شەڵاڵی خوێناوەو
تۆزێكی تر
بەم ناوەدا تێدەپەڕێ.


PM:12:53:24/01/2023


ئه‌م بابه‌ته 5120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت