بانكی ناوهندی ئهمڕۆ 77 ملیۆن دۆلاری خسته بازاڕهوه
وێستگهنیوزـ
بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ زیاتر لە 77 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەهەردوو شێوەی حەواڵە و کاش دەخاتە بازاڕەکانەوە.
لەو بڕەی کە خراوەتەڕوو، 17.3 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و نزیکەی 60 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش بوە.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ، سەرۆکی حکومەتی عێراق مستەفا غالبی لە پۆستی پارێزگاری بانکی ناوەندی لادا و عەلی عەلاقی لە جێگەی ئەو دانا و رایگەیاند؛ ستافی نوێی بانکی ناوەندی لەتوانایدا هەیە بەهای پێشوو بۆ دیناری عێراقی بگەڕێنێتەوە.
لەگەڵ دەستبەکاربوونی پارێگاری نوێی بانکی ناوەندیدا بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی عێراقدا دابەزینی بەخۆیەوە بینی و چاوەروان دەکرا لە رۆژانی داهاتودا خستنەڕوی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات، بەڵام ئەو ئاستەی ئەمڕۆ راگەیەنرا لە ئاست ئەو چاوەڕوانییەدا نەبوو.
هاوكات بهیانی ئهمڕۆ سێشهممه 24ی كانوونی دووهمی 2023، نرخی 100 دۆلاری ئهمریكی بهرانبهر به 161 ههزار و 250 دیناری عێراقی بوو.
AM:10:41:24/01/2023
ئهم بابهته 820
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت