سێ مه‌رجی قورس و ئه‌سته‌می ئه‌مریكا بۆ عێراق تا دۆلار ئاساییی بێته‌وه
وێستگه نیوزـ
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق باس له 3 مه‌رجی قورس و سه‌ختی ئه‌مریكا ده‌كات بۆ ده‌ستكردن به گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆلار له‌گه‌ڵ عێراق.
وه‌عد عه‌دۆ، ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: یه‌كه‌م مه‌رجی ئه‌مریكا بۆ گفتوگۆی تایبه‌ت به دۆلار ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ عێراق بگاته رێككه‌وتنێكی نوێ له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و به‌یاساییكردنی مانه‌وه‌یان له خاكی عێراقدا.
"دۆسیه‌ی ئێران و دۆسیه‌ی گروپه چه‌كداره‌كانی ناو عێراقی سه‌ربه ئێران و دژبه ئه‌مریكاش، مه‌رجی دووه‌می و سێیه‌می واشنتنه بۆ به‌غدا تا گفتوگۆ له‌سه‌ر كێشه‌ی دۆلار بكرێت"، په‌رله‌مانتاره‌كه وای وت.
به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره عێراق به رووكه‌ش داگیرنه‌كراوه، به‌ڵام له‌رووی ئابورییه‌وه كۆتوبه‌ند كراوه، بۆیه ئه‌و مه‌رجانه قورسن بۆ عێراق تا له‌سه‌ر پرسی دۆلار بچێته‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ.
PM:11:49:23/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 15124
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت