پەرلەمانتارێک: سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق كاری سەرجەم لیژنە هەمیشییەكانی راگرت


وێستگەنیوز-

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سەرۆكایەتی پەرلەمان كاری سەرجەم لیژنە هەمیشییەكانی راگرت، چاوەڕوانیشدەكرێت هەفتەی داهاتو هەڵبژاردن بۆ سەرۆك و جێگرانی لیژنەكان ئەنجامبدرێت.


كاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، تا هەڵبژاردنی سەرۆكی لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران كاری هەمو لیژنەكانی راگرت تا ئەو كاتەی بەهەڵبژاردن سەرۆك و جێگرانی لیژنەكان یەكلایی دەكرێنەوە.

وتیشی، لەدوا دانیشتنیدا پەرلەمان، پەرلەمانتارانی جێگرەوەی كوتلەی رەوتی سەدری دابەشكردەوە بەسەر لیژنەكاندا و بەهۆی هەندێك ئاڵوگۆڕ لە ئەندامانی لیژنەكان، بەپێی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان بەكۆی ئەندامانی لیژنەكان سەرلەنوێ هەڵبژاردن ئەنجامدرایەوە.

روونیشیكردەوە، لیژنەكان تائێستا سەرۆكی تەمەن (رئیس السن) بەرێوەیان دەبەن و پێدەچێت هەفتەی داهاتو هەڵبژاردن بۆ سەرۆك و جێگرانی لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمانی عێراق ئەنجامبدرێت.


PM:10:11:23/01/2023


ئه‌م بابه‌ته 1024 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت