ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر سوتاندنی قورئانی پیرۆز: با سوید به‌ته‌ما نه‌بێت بێته ناو ناتۆ
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌میانی وتارێكدا هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر سوتاندنی قورئانی پیرۆز له سوید دوپاتكرده‌وه‌و له‌دژی حكومه‌تی ستۆكهۆڵم رایگه‌یاند كه با سویدییه‌كان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه نه‌بن به‌ئه‌ندامبونیان له‌ناو رێكخراوی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) قبوڵ بكه‌ین.
دوای كۆتاییهاتنی كۆبونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا وتارێكی پێشكه‌شكرد و له‌باره‌ی سووتاندنی قورئانی پیرۆز له سوید، رایگه‌یاند: "هیچ تاكێك خاوه‌نی ئازادیی سووكایه‌تییكردن به پیرۆزییه‌كانی موسڵمانان و شوێنكه‌وتووانی باوه‌ڕه‌كانی دیكه‌ش نییه".
ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستی و دوژمنانی ئیسلامیان خۆش ده‌وێت، پێشنیار ده‌كه‌ین با به‌رگری وڵاته‌كه‌شیان بخه‌نه ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌وه، ئه‌گه‌ر رێز له‌باوه‌ڕی ئایینی كۆماری توركیا یان موسڵمانان ناگرن، ناتوانن هیچ پشتیوانییه‌ك له‌لایه‌ن ئێمه‌وه له‌باره‌ی ناتۆ ببینن". ئه‌رۆدغان وای وت.
وتیشی:"قورئانی پیرۆز كه له ژێر پارێزگاری خوای په‌روه‌ردگار دایه، به سووتاندنی كۆپییه‌كی له له‌لایه‌ن پاشماوه‌یه‌كی خاچپه‌رستانه‌وه، هه‌رگیز زیانی پێناگات. ئەوانەی بوونه هۆی روودانی ریسواییه‌كی له‌وشێوه‌یه لەبەردەم باڵیۆزخانەکەماندا، با چاوەڕوانی هیچ چاکەیەکمان لێنه‌كه‌ن له‌باره‌ی داواکارییان بۆ ئەندامێتی ناتۆ".
"كرده‌وه قێزه‌ونه‌كه له سوید، سووكایه‌تییه به هه‌ركه‌سێك كه رێز له ماف و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مرۆڤ، بگرێت له سه‌روویانه‌وه له موسڵمانان. ئه‌وه ده‌زانین كه له سه‌رده‌می جه‌نگی خاچپه‌رسته‌كانه‌وه، له ئه‌ورووپا چه‌مكی ئیسلام و تورك پێكه‌وه ته‌ماشا ده‌كرێن و وه‌ك گه‌ل شانازی پێوه ده‌كه‌ین". سه‌رۆك كۆماری توركیا له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا ئه‌مه‌شی وت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه رۆژی هەینی 20ی كانونی دووه‌می2023، لە خۆپێشاندانێکدا لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوێد، راسموس پالودان، کەسایەتیی سیاسیی راستڕەوی توندڕه‌وی سویدی-دانیمارکی کۆپییەک لە قورئانی پیرۆزی سوتاند.
ئەوە یەکەم جار نییە راسموس پالودان ئەو کارە دەکات، ساڵانی پێشووش کاری هاوشێوەی کردوە و ناڕەزایی موسڵمانانی جیهانی بەدوای خۆیدا هێناوە.
PM:09:51:23/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 1560
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت