لە مانگی نیسانی داهاتووەوە مووچەی خانەنشینان دەکرێتە کارت


وێستگەنیوز-

بڕیارە لە مانگی نیسانی داهاتوو دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان بکرێتە کارت و بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکانیش دەڵێت، لە وەزارەتی پێشمەرگەوە دەست بە پرۆسەکە دەکرێت.


مەولوود سابیر، بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاندووە: "بڕیارە لە مانگی نیسانی داهاتوو پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان بکرێتە کارت و بە شێوەی ئەلیکترۆنی مووچەی مانگانە بەسەر گشت خانەنشینانی هەرێمی کوردستاندا دابەش دەکرێت، ئەوەش لەپێناو باشترکردنی پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان.''

بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکان دەشڵێت: "دروستکردنی کارت بۆ خانەنشینان لە وەزارەتی پێشمەرگەوە دەست پێ دەکات و ئامادەکارییش کراوە بۆ چوونیەتیی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە لە هەرێمی کوردستان.''

مەولوود سابیر ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "پرۆسەی ڕێکخستنی مووچەی خانەنشینان یەکێکە لە خاڵەکانی پرۆسەی چاکسازی لە هەرێمی کوردستان و بڕیار بوو لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەڕێوە بچێت، بەڵام بەهۆی دواکەوتنی کردنەوەی بانکی نیشتمانی دوا خرا بۆ مانگی نیسانی ئەمساڵ.''



PM:07:22:23/01/2023


ئه‌م بابه‌ته 25768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو