میدیاكانی عێراق: دۆلار هاڕه‌ی كرد و گه‌یشته‌ ئه‌م ئاسته‌


وێستگه‌ نیوزـ

میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی داشكاندنێكی مێژویی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌و پێشبینیش ده‌كرێت سبه‌ینێ زیاتر دابه‌زێت.

به‌پێی میدیاكانی عێراق ته‌نها له‌مڕۆدا دینار به‌رامبه‌ر دۆلار به‌ یه‌كجار 9 هه‌زار به‌رزبوه‌ته‌وه‌ و به‌های 100 دۆلار له‌ 167 هه‌زار دیناره‌وه‌ بوه‌ته‌ 157 هه‌زار.

پێشبینیشیان كردوه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕینی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و دانانی پارێزگارێكی نوێ، سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ دۆلار به‌رامبه‌ر دینار زیاتر به‌های خۆی له‌ده‌ست بدات.

میدیاكان پێیان وایه‌ كه‌ ئه‌م داشكانه‌ی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار له‌ماوه‌ی یه‌ك رۆژا، گۆڕانكاری  داشكاندنێكی مێژوویی دۆلاره‌ به‌رامبه‌ر دینار.


PM:07:00:23/01/2023


ئه‌م بابه‌ته 21596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت