ناوه‌ڕۆكی سه‌ردانه‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی بۆلای رێكخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاشكرا بوو
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی رێكخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی كرد و هەردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر خێراترکردنی هەنگاوەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە بەغدا لەچوارچێوەی دەستور كردوه‌ته‌وه.
نوسینگه‌ی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سه‌رۆكی یه‌كێتی بە یاوەریی رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و فەرید ئەسەسەرد، سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی، سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی کرد و لەلایەن عومەر سەید عەلی و وەفدێکی باڵای بزووتنەوەکەوە پێشوازیی لێ‌کرا.
"لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئابورییەکانی هەرێم تاوتوێ‌کران و جەخت لە پاراستنی یەکڕیزی و لێکتێگەیشتن کرایەوە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا." راگه‌یه‌ندراوه‌كه وای وتوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه لە درێژەی کۆبونەوەکەدا پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا جەختیلێکرایەوە و خێراترکردنی هەنگاوەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە بەغدا لەچوارچێوەی دەستور و دەستبەرکردنی ژیانێکی شایستە بۆ خەڵک بەپێویست زانرا.
PM:06:36:23/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 3396
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت